لە حەوت ساڵی رابردوودا زیاتر لە 90 هەزار عەرەب لەکەرکوک نیشتەجێکراون

کوردستان
21:05 - 2024-04-12

فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان رایگەیاند: تەعریبی نوێ لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان، نەک هەر درێژکراوەی پرۆسەی تەعریبی 50 ساڵی رابردوە، بەڵکو مەترسیدارتریشە، بەو پێیەی پێشتر تەعریب بە ئاشکرا دەکرا، بەڵام ئێستا بە نهێنی جێبەجێ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەپێی ئامارە ناڕەسمییەکان، لە دوای لێکەوتەکانی ریفراندۆم و رووداوەکانی ساڵی 2017، زیاتر لە 92 هەزار کەسی عەرەب براونەتە کەرکوک و نیشتەجێ کراون.
وتیشی: ئەو عەرەبانەی دەبرێنە کەرکوک، ناسنامەی باری شارستانی و کارتی زانیارییان دەگوازرێتەوە بۆ شارەکە و بە یەکجاریی لەوێ نیشتەجێ دەکرێن، کە ئەوەش بۆ کورد مەترسیدارە.
هۆشداریشیدا لەوەی، ئەگەر سەرکردایەتیی کورد رێگری لەو پڕۆسەیە نەکات، کێشەی گەورەی لێدەکەوێتەوە کە دواتر ناتوانرێت چارەسەر بکرێت، چونکە ئێستا بە گشتیی لە نیوە زیاتری خاکی باشوری کوردستان، سیمای کوردی پێوە نەماوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP