نرخی زێڕ بەرزبونەوەیەکی مێژوویی تۆمارکرد

ئابوری
11:05 - 2024-04-13

نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی مێژوویی تۆمارکرد، نرخی ئۆنسەیەک دوو هەزار و 400 دۆلاری تێپەڕاند.
بۆ هەفتەی چوارەم لەسەر یەک نرخی زێڕ بەردەوامە لەبەرزبوونەوەو گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەیەکێک لەهۆکارەکان دادەنرێت.
بەرزبونەوەی نرخی زێڕ سەرەڕای بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و سودی سەر قەواڵەکانی گەنجینەی ئەمریکا، ئاماژەیە بۆ کاریگەری رووداوە جیــۆسیاسییەکان لەسەر نرخی زێڕ، گرێبەستەکانی زێڕ لەئەمریکا بەرێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.
دوای ئەوەی رۆژی هەینی نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەرزبووەوە بۆ 2430 دۆلار، لەکاتی داخستنی بازاڕدا هەندێک دابەزینی بەخــۆوەبینی و یەک ئۆنسە بە دوو هەزارو  343 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمڕۆش جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی تۆمارکرد.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP