کاماڤینگا : کەریم بێنزیما باشترە لە کیلیان ئێمباپێ

وەرزش
14:51 - 2024-04-13

ئیدوارد کامافینگاى فەرەنسى و یاریزانى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى لە نوێترین لێدوانیدا بەراوردکارییەک لە نێوان هەردوو ئەستێرەى هەڵبژاردەکەى کەریم بێنزیما و کیلیان ئیمپاپێ دەکات و یەکێکیان هەڵدەبژێرێت و پێى وایە ئاست و لێهاتووى کەریم بێنزیما باشترە لە ئاسکە ڕەشەکە .
لە دیمانەیەکدا کەلەگەڵ رۆژنامەى ( فوتبۆڵ ئیسپانیا ) ئەنجامى داوە پرسیارى لێدەکرێت دەربارەى ئەوەى ئایا کام لەهەردوو ئەستێرەى دیارى وڵاتەکەى کەریم بێنزیما و کیلیان ئیمپاپێ باشترن؟ لەوەڵامدا کامافینگا کەریم بێنریما هەڵدەبژێرێت .
کامافینگا لەوەرزى 2021 ەوە لە ریزەکانى یانەى ریاڵ مەدرید شانبەشانى کەریم بێنزیما یارى دەکرد تائەوکاتەى هێرشبەرەکە سانتیاگۆى بەرەو خولى سعودى بەجێھیشت ، چاوەڕوانیش دەکرێت مانگى داهاتوو کامافینگا و ئیمپاپێ لە جامى نەتەوەکانى ئەوروپا پێکەوە یارى بکەن .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP