هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری گرژییه‌كان له نێوان تاران و ته‌ل ئه‌بیب، دوای بۆردومانكردنی كونسڵخانه‌ی ئێران له شاری دیمه‌شقی سوریا، كه ئێران ئیسرائیل به‌و بۆردومانه تۆمه‌تبار ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ش ده‌كات.
سوپای ئیسرائیل ھۆشداری دایه ئێران و رایگه‌یاند:" تاران بەرپرسیارێتی ھەر گرژییەکی لە ئەستۆدایە و باجی ھەڵگیرساندنی جەنگیش دەدات."
دانیال ھەگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو، ئامادەباشییان کردووە بۆ پاراستنی ئیسرائیل لەبەرامبەر ھێرشی ئێران و ئامادەشن بۆ وەڵامدانەوەی ھەر ھێرشێک کە بکرێتە سەر خاکی وڵاتەکەیان.
وتیشی، ئێران باجی زیادبوونی گرژییەکان لە ئاستی ناوچەکەدا دەدات، ئەگەر ھەر ھێرشێک بکات و گرژییەکان زیاتر بکات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه شه‌وی رابردوو حزبوڵای لوبنانی ده‌یان موشەکی ئاڕاستەی چەندین ناوچەی ئیسرائیل کرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP