وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: هاوبه‌شییه‌كانی ئه‌مریكاو عێراق له‌ هه‌موو روویكه‌وه‌یه‌

جیهان
17:54 - 2024-04-15


 
ئەمڕۆ دووشەممە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی  له‌ پێشوازیکردن لە محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و وه‌فدی هاوڕێی، جەختشیكرده‌وه‌، وڵاتەکەی خوازیاری ئاڵۆزیی زیاتری دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیه‌. 
 
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئەمریکا پابەندە بە بەرگریکردن لە ئیسرائیل و له‌ هه‌وڵی هەماهەنگییكردن بووین بۆ وەڵامدانەوەییه‌كی دیپلۆماسی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ناوچەکە له‌ په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كان.
 
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد::" هاوبه‌شییه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق لە هەموو ڕوویەکەوەیه‌ کارش بۆ پتەوکردن و په‌ره‌پێدانی ئەو هاوبەشییانه‌ دەکەن."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە