چه‌ند به‌رپرسێك له ئیداره‌ی جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێشبینی ده‌كه‌ن له وه‌ڵامی هێرشه موشه‌كی و درۆنییه فراوانه‌كه‌ی ئێران له چه‌ند رۆژی رابردوودا، ئه‌مشه‌و ئیسرائیل وه‌ڵامی تاران بداته‌وه.
رۆژنامه‌ی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئه‌مریكا له زاری سێ به‌رپرس له ئیداره‌كه‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڵایوكردووه‌ته‌وه :"پێده‌چێت له‌وانه‌یه وه‌ڵامه‌كه‌ی ئیسرائیل ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه بێت."
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییانه‌ی كه بۆ رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لێدوانیان داوه ده‌ڵێن:" واشنتن به‌شداری هیچ ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیی دژی ئێران ناكات، به‌ڵكو كار بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كات تا هه‌مووان پێكه‌وه رێگریی له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی كراوه بگرن كه ره‌نگه هه‌موو ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست بگرێته‌وه."
ئه‌مه له‌كاتێكدا سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه:" سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هه‌وڵدایه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رازی بكات خۆی له وه‌ڵام و په‌رچه‌كرداری خێرا به‌دوور بگرێت."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP