لایەنە براوەکانی کەرکوک چاوەڕێی گەڕانەوەى سودانى دەکەن بۆ پێکهێنانى ئیدارەی شارەکە

کوردستان
22:31 - 2024-04-16

ئەحمەد کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند: لایەنە سیاسییەکان چاوەڕێی گەڕانەوەی محەمەد شیاع سودانی دەکەن لە ئەمریکا بۆ عێراق و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک.

ئاماژەی بەوەشکرد: چاوەڕوانی بڕیار و ئەنجام دەکرێت لە کۆبوونەوەی سودانی لەگەڵ سەرکردایەتی لایەنە سیاسییە براوەکانی کەرکوک.

لەبارەی دامەزراندنی 7500 گرێبەست لە شارەکەش رایگەیاند: بڕیارەکە دەبێت لە پارێزگاوە دەربچێت و لە ئێستادا ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا رایانگرتووە تا ئەو کاتەی ئەندامانی نوێی ئەنجومەن دەستبەکاردەبن و لە نێو ئەو 150 هەزار دامەزراوەیە کە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاری لەسەر داوە و لە بودجەی فیدڕاڵیشدا جێگیرکراوە و دوای دەستبەکاربوونی ئەندامانی ئەنجومەن، دامەزراندنەکە دەست پێدەکات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP