مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشوازی دەکات لە سەید عمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی

کوردستان
10:53 - 2024-04-17

سەید عمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە ، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن و لەلایەن مەکتەبی سکرتارییەتی  سەرۆک مام جەلال وە  پێشوازیکران .
وێڕای دانانی تاجەگوڵینەی رێزو وەفا لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا سەید عمار حەکیم ، قاسم ئەعرەجی ئاماژەیان بە رۆڵی مێژوویی سەرۆک مام جەلال کرد لە بەڕێوەبردنی عیراق و کۆکردنەوەی لایەنە دژەکان وەک  سەرکردەی ئارامی و پێکەوەژیان کە هەمیشە باوەڕی بەکاری هاوبەشێتی و برایەتی هەبووە هەروەها یادیادەورییەکانیان بە زیندوویی هێشتەوە . لەبەرامبەردا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ستایشی وەفا و پەیوەندی پتەوی سەید عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجیانکرد لەگەڵ گەلی کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک مام جەلال دا .

 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP