یه‌كێتی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێده‌كات

کوردستان
17:38 - 2024-04-17

 
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧/٤/٢٠٢٤ لە هۆڵی شەهیدانی (١)ی شوبات لە شاری هەولێر هەریەک لە هەڤاڵان (ئاسۆ مامەند، شاڵاو کۆسرەت رەسول، سەعدی ئەحمەد پیرە، بورهان سەعید سۆفی، رزگار حاجی حەمە) ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بە ئامادەبوونی د. مەجید حەمەدەمین لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێرو ژمارەیەک لە هەڤاڵانی سەرکردایەتی لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندو لێپرسراوی کۆمیتەکانی هەولێر کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پلان و بەرنامەی یەکێتیی بۆ هەڤاڵانی ئامادەبوو خرایەڕوو، هەروەک بەگرنگیەوە باس لە هەولێر کراو سەرجەم هەڤاڵان هاوڕابوون کە هەولێر چەقی ململانێی سیاسییەو هەمووان پێکەوە خەبات دەکەن بۆ خزمەتکردنی هەولێرو هەولێرییەکان.

بەشێکی تری کۆبووونەوەکە تەرخان کرا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی قۆناغی داهاتووی کارکردن، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە تێکڕا کۆک بوون کە بە یەک تیمی و لەپێناو ئامانجەکانی یەکێتیی کاربکرێت و بەرنامەی یەکێتیی لە سێکتەرە جیاوازەکان جێبەجێ بکرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP