توركیا به‌رده‌وامه له بۆردومانكردن و تۆپبارانكردنی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مڕۆش به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان سنووری ناوچه‌ی شارباژێری بۆردومانكرد.
کامەران حەسەن قائمقامی ماوەت له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕاگەیاند، ئه‌مڕۆ 17 نیسانی 2024 فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا گوندی کوڕەڵەیان لە قەزای شارباژێڕ بۆمباران کرد..
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه:" بۆردومانه‌كه لە دوو شوێنی گونده‌كه بووه و به‌هۆیه‌وه خانوی هاووڵاتییه‌ك ڕووخاووه‌و هه‌روه‌ها شاخی تەژە و شیلانەشی بۆردومانكردووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP