ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی سەبارەت بە هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە

کوردستان
10:14 - 2024-04-18

بڕیارە ئەمڕۆ ، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی (ی ن ک) سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان كۆببێتەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی (ی ن ک) راگەیاند، کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی  بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن و گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکەیە.
وتیشی، یەکێتی تەواوی ئامادەکارییەکانی بۆ پرۆسەکە کردووەو  گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکەین.

بڕیارە رۆژی  ١٠ی ٦ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەبچێت و ئەو وادەیەش بە مەرسوم لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دیاریکراوە، هەروەها کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق پرۆسەکە بەڕێوەدەبات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP