ناچۆ فێرناندێز، ریزەکانى ریاڵ مەدرید بەجێدەهێڵێت

وەرزش
15:05 - 2024-04-20

ناچۆ فێرناندێزى بەرگریکارى یانەى ریاڵ مەدرید، بۆندەکەى لەگەڵ ریاڵ مەدرید نوێ ناکاتەوە و لە کۆتایی وەرزیشدا ریزەکانى مالى شاهانە جێدەهێڵێت، فابریزۆ رۆمانۆ، پسپۆر و شارەزا لە گواستنەوەى یاریزانان، ئاشکرایدەکات: ناچۆى بەرگریکار بە هاوڕێکانى وتوە، دەیەوێت لەم چەند یارییەى ماویانەوە لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان، ئاستێکى نمونەى پێشکەش بکات، چونکە بڕیاریداوە، بە باشترین شێواز ریزەکانى مێرانگى جێبهێڵێت، فابریزۆ رۆمانۆ ئەوەشى ئاشکراکردوە: بەرگریکارە تەمەن 34 ساڵانە پلانى مانەوەى لە خولى ئیسپانى نییە، بەڵکو دەیەوێت لە دەرەوەى ئیسپانیا بەردەوامى بە کاروانى یاریکردنى بدات، هەروەها نزیکترین یانەش لە یاریزانەکەوە، ئینتەر میلانى ئیتاڵیە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP