بەریتانیا ڤاکیسنی دژە شێرپەنجە تاقیدەکاتەوە

تەندروستی
14:23 - 2024-04-26

بەپێی هەواڵێکی تۆڕی  (بی بی سی)ی بەریتانی، پزیشکانی نەخۆشخانەکانی کۆلێژی لەندەن، دەستیان بە تاقیکردنەوەی یەکەمین ڤاکسینی دژە شێرپەنجەی جۆری پێست(میلانۆما)کردووە، ڤاکسینەکە یارمەتی سیستمی بەرگری لەش دەدات بۆ ناسینەوە و سڕینەوەی هەر خانەیەکی شێرپەنجەیی.

تاقیکردنەوەی یەکەم لەسەر سەدان توشبوی ئەو جۆرە شێرپەنجەیە کراوە و تاقیکردنەوەی دوەمیش لەسەر ژمارەیەک نەخۆش ئەنجامدراوە و کۆمپانیاکانی دەرمانی (مۆدێرنا و ئێم ئێس) تێیدا بەشداربوون،  دەرکەوتوە کە مەترسی دوبارە توشبونەوە بە شێرپەنجە بە میلانۆما بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبوەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ڤاکسینەکە توانای وەستاندنی شێرپەنجەی (سییەکان، میزەڵدان و گورچیلەکان)ی هەیە.

بەپێی هەواڵەکەی بی بی سی، ئێستا تاقیکردنەوەی کۆتایی قۆناغی سێیەم دەستیپێکردوە و لەلایەن نەخۆشخانەکانی زانکۆی کۆلێژی لەندەنەوە سەرپەرشتی دەکرێت، پلان هەیە هەزار و 100 توشبوی شێرپەنجە ئەم چارەسەرە وەربگر.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP