سه‌رۆك بافڵ: ململانێكان ناوچەكەیان بەرەو دۆخێكی نەخوازراو بردووە

کوردستان
20:28 - 2024-05-28

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا كە هەڤاڵ دکتۆر خەسرەو گوڵ ، نوێنەری سەرۆکی یەکێتی بۆ مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنە باڵاکان ئامادەبوو، دوایین پێشهاتە ئەمنییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە فراوانكردنی هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عیراق كرایەوە.

لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دۆخی ناوخۆ، ململانێ هەرێمییەكان و مەترسییەكانی سەر ناوچەكە كرد و رایگەیاند، مەترسییەكانی تیرۆر بەردەوامن و ململانێكان ناوچەكەیان بەرەو دۆخێكی نەخوازراو بردووە، پێویستە هەموولایەك بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان لەبەرچاوبگرن و یەكدەنگ و یەكهەڵوێست رووبەرووی ئاڵنگارییەكان بوەستنەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP