لە بریتانیا ڤاکسینی شێرپەنجە تاقیكرایەوە

تەندروستی
15:07 - 2024-06-02

وڵاتی بەریتانیا بۆ یەکەمجار ڤاکسینی شێرپەنجەی تاقیكردەوە، کە سیستمی بەرگری لەش چالاک دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە.
دەستەی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی بریتانیا رایگەیاندوە، دەیان کەس ناویان تۆمارکراوە لە پڕۆگرامی ڤاکسین بۆ نەخۆشی شێرپەنجەو  لە ماوەیەکی دیکە هەزاران کەس لە 30 بنکەی شارەکانی بریتانیا دەتوانن بەشداری لەو پڕۆسەیە بکەن.
ئەو ئاژانسەی کە ڤاکسینەکە تاقیدەکاتەوە بە دوای ئەو کەسانە دەگەرێت کە توشی نەخۆشی شێرپەنجەی منداڵدان، قۆڵۆن، گورچیلە، سییەکان، پێست و پەنکریاس بون، لەگەڵ بەردەوامی کارەکان ڤاکسین بۆ جۆرەکانی دیکەی شێرپەنجە تاقی دەکرێنەوە.
ڤاکسینە بەریتانییەکە وەک یەکێک لە دەرمانەکانی بەرگری بەرهەمهێنراوە کە سیستمی بەرگریی جەستە بەهێز دەکات بە شێوەیەک شوێنی گرێ شێرپەنجەییەکان دیارییدەکات و بەرەنگاریی دەبێتەوە.
تاقیکردنەوەکە تا ساڵی 2027 تەواو نابێت، بۆیە ساڵانێکی زۆری دەوێت تا ئەم چارەسەرە بۆ هەمووان بەردەست دەبێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP