کەشناسی عیراق: رۆژانی داهاتوو پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە

عێراق
15:04 - 2024-06-11

دەستەی کەشناسی عیراق وردەکاری کەشوهەوای وڵاتەکەی بۆ رۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە، هەروەک پێشبینی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرمای کردووە .
دەستەی کەشناسی عیراق لە راگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی و شەممەی داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، سبەینێ چوارشەممە هەندێک پەڵە هەور لە ئاسمانی هەندێک ناوچەی وڵاتەکە بەدی دەکرێت، بەڵام پلەکانی گەرما هەندێک بەرز دەبێتەوە .
هەروەک کەشوهەوای رۆژی پێنجشەممە هاوشێوەی رۆژی چوارشەممە دەبێت و دواتر رۆژی هەینی، پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبیتەوە و رۆژی شەممەش هاوشێوەی هەینی دەبێت .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP