عیراق بە پلەی 151 وڵات لە ریزبەندی وڵاتانی جیهان بۆ ئاشتی دیاریی دەکرێت

جیهان
16:52 - 2024-06-11

بەپێی ریزبەندییەک کە لەلایەن پەیمانگای ئابووری و ئاشتیی جیهان ئەنجامدراوە، عێراق لە پلەی 151 ەمینی جیهاندایە.

پەیمانگای ئابووری و ئاشتیی جیهان ریزبەندی وڵاتانی بۆ ئاشتیی بڵاوکردەوە، ئەویش بە پشتبەستن بە دۆخی ئەمنیی وڵاتەکان و ئەو ناکۆکی و گرژی و ئاڵۆزییانەی روودەدەن.
بەپێی ریزبەندییەکە لە کۆی 163 وڵاتی جیهان عێراق لە پلەی 151 ی جیهاندایە.

لە ساڵی 2023، عێراق پلەی 153ی هەبووە و دوو پلە لە ریزبەندییەکە هاتووەتە خوارەوە.

لە وڵاتە عەرەبییەکاندا وڵاتی ئیمارات لە پلەی 31 دا بووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP