کەسوکار و خانەوادەی پێشمەرگەی دێرین وهونەرمەند کاک بەرزان قادر ناسراو بە بەرزانی قادری خەڵوز، بەداخ وپەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک بەرزانمان پێگەیشت، بۆ ئەم خەمە خۆمان بەهاوبەشی پرسە و ماتەمتان دەزانین .
کاک بەرزان لە هەڕەتی لاوییەوە بەشدارێکی کۆڕی خەبات و تێکۆشانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان بوە و لە شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا لەسەرەتای هەشتاکانەوە پەیوەندی بەڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردوەو لەسنوری تیپی 47 ی پیرەمەگرون و دەستەی مەکتەبی سیاسی ڕۆڵی بەرچاوی بینیوە.
لە دوای ڕاپەڕینیشەوە وێڕای کاری پێشمەرگانەی لەبواری ڕاگەیاندن و لەبەرنامەی کەشکۆڵی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان و دواتر لە کەناڵی خاک وکوردسات لەبەرنامەی بەرنامەدا وەک ئەکتەرێکی سەرەکی بەشداری و ئەفراندنی چۆنایەتی کردوە ، بەڕێوەبەری ڕادیۆی خاک بوە و لە بواری پاراستنی کەلەپوری مێژوویی و شوێنەواردا بە ڕێنمایی سەرۆک مامجەلال و خاتوو هێرۆ خان هاوکارێکی سەرەکی ئەوبوارە بوە و لەدۆزینەوە وگەڕاندنەوەی چەندین پارچەشوێنەواردا جێ دەستی دیار بوە.
لەیەزدانی مەزن داواکارین بەهەشتی بەرین جێکەی بێت و سەبوری بە کەسوکار و هەڤاڵەکانی بدات .
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP