سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل: دوای شه‌ڕ ده‌بێت توندره‌ویی له‌ غه‌ززه‌ بنبڕبكرێت

جیهان
13:22 - 2024-06-22



بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە دیدارێكیدا لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵی پانچبوڵی ئەمریکی دیدگاکانی خۆی بۆ داهاتووی کەرتی غەززە لە دوای جەنگ ئاشکراکردو پێیوایه‌ كه‌ ده‌بێت بۆ هه‌میشه‌ چه‌ك له‌و ناوچه‌یه‌ دابماڵڕیت.

دیداره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل لەکاتێکدایە تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکی ئاگربەست لەگەڵ رێكخراوی حەماس ئه‌نجامنه‌دراوه‌و تائێستاش وڵاتانی ناوچەکە لانیکەم بە ئاشکرا پشتیوانیی هیچ پلانێکیان نەکردووە سەبارەت بە ئایندەی کەرتی غه‌زه‌،  ناتانیاهۆ پێیوایه‌ كه‌ :"ده‌بێت ئیسرائیل دوای جەنگ، بۆ هەمیشە چەک لە کەرتی غه‌ززه‌ دابماڵێت."

نەتانیاهۆ ده‌ڵێت:" بەڵام من پێموایە دەبێت ئیدارەیەکی مەدەنی هەبێت بۆ ئەوەی نەک تەنها دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان بەڕێوەببات، بەڵکو كاروباره‌ مەدەنییه‌كانش بەڕێوەببات، من پێموایە باشترە ئەم کارە بە هاوکاریی و سه‌رپه‌رشتیی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ئەنجامبدرێت"  

به‌ پێویستشیده‌زانێت:" "توندڕەویی بنبڕبكرێت و ئایندەیەكی جیاواز فێری ئەو فه‌له‌ستینییه‌كان بكرێت، جیاواز لە لەناوبردنی ئیسرائیل و كوشتنی هەر جولەكەیەك لەسەر رووی ئەم هەسارەیە".

ئەوه‌ جگە لە هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە کە پێموایه‌ لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە سه‌رپه‌رشتیی ده‌كرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP