پارێزگای زیقاڕ دەوامی رەسمی بۆ سبەینێ ڕادەگرێت

عێراق
19:52 - 2024-06-22

ئەنجومەنی پارێزگای زیقاڕ بڕیاریدا سبەی یەکشەممە دەوامی رەسمی ڕابگرێت، بەهۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پلەکانی گەرما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌پارێزگاكه ‌.
ئەنجومەنی پارێزگای زیقاڕ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی كورتدا بڵاویكرده‌وه‌، بڕیاریانداوە سبەی یەکشەممە دەوامی رەسمی له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكان ڕابگیرێت، بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما‌، بەڵام خوێندكارانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی ئه‌م پشووه‌ نایانگرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ داموده‌زگا ئه‌منی و خزمه‌تگوزاریه‌كان".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌پێی پێشبینیه‌كانی كه‌شناسی، پله‌كانی گه‌رما له‌ژماره‌یه‌ك پارێزگای ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق بۆ سه‌رووی 50 پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بنه‌وه‌.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP