عیراق پێنج ترلیۆن دینار بۆ بەرگریی ئاسمانی تەرخاندەکات

عێراق
12:25 - 2024-06-23


نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە: بڕی پێنج ترلیۆن دیناریان بۆ سەنتەری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی نوێی بەرگریی ئاسمانیی عێراق تەرخانکردووە .
بەپێی راگەیەندراوەکە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەنتەری ئۆپراسیۆنی فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانی نوێی عێراقی کردەوە کە نوێترین سیستمی راداری بۆ دابینکراوە، وەک هەوڵێکی سەرکردایەتیی بەرگریی ئاسمانی کە سورە لەسەر گەشەپێدانی ژێرخانی چاودێری و دڵنیایی لە سەلامەتیی ئاسمانی عێراق .
ئاماژە بەوەشکراوە: حکومەت بڕی پێنج ترلیۆن دیناری بۆ گەشەپێدان و بەهێزکردنی بەرگریی ئاسمانی عێراق تەرخانکردووە، لەو بڕەش سێ ترلیۆن دینار لە بودجەی ساڵی 2024 دەبێت بە مەبەستی بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی عێراق. ئامانج لەو هەنگاوەش پاراستنی سەروەریی عێراقە، وەک یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی حکومەت .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە