بڕی گه‌نمی وه‌رگیراو له‌ جوتیاران ئاشكراده‌كرێت

عێراق
22:23 - 2024-06-23

كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانه‌وێڵه‌ له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ‌ بڕی گه‌نمی وه‌رگیراوی تا ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یاند كه‌ بڕه‌كه‌ی پێنج ملیۆن و 200 هه‌زار ته‌ن گه‌نم وه‌رگیراوه‌ و پرۆسه‌ی وه‌رگرتنیشی له‌ جوتیاران به‌رده‌وامه‌.

حه‌یده‌ر نوری كه‌رعاوی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای دانه‌وێڵه‌ رایگه‌یاند، تا ئێستا كۆمپانیاكه‌یان بڕی پێنج ملیۆن و 200 هه‌زار ته‌ن گه‌نمی له‌ جوتیاران وه‌رگرتوه‌ و پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمیش هێشتا به‌رده‌وامه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "700 هه‌زار ته‌ن گه‌نم به‌راورد به‌ ساڵی رابردو زیاتر وه‌رگیراوه‌و پێشبینیشده‌كرێت به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم به‌ به‌راورد به‌رهه‌می ساڵی ڕابردو دو ملیۆن ته‌ن به‌رزبێته‌وه‌".

پێشتر وه‌زاره‌تی بازرگانی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی وه‌رزی به‌بازاڕكردنی به‌روبومی گه‌نمی ساڵی 2024ی له‌ڕێگه‌ی بڕی ئه‌و گه‌نمه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن كۆڵبه‌ران و جوتیارانه‌وه‌ ده‌خرێته‌ بازاڕه‌وه‌ ڕاگه‌یاندبو، هاوكات ئاماژه‌ بوو بۆ گه‌یشتن به‌ خۆبژێوی و ئاسایشی خۆراك.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP