سه‌رۆكی هه‌رێم كوردستان و وته‌بێژی یه‌كێتی و هێزه‌كانی 70، ئه‌و تۆمه‌تانه‌یان ره‌تكرده‌وه كه ئاڕ‌استه‌ی یه‌كێتی و هێزی دژه تیرۆر و هێزه‌كانی 70 كرابوون له‌باره‌ی رووداوی ئاگره‌كانی هه‌ولێرو دهۆك و كه‌ركوك، ئه‌و لایه‌نه‌شی ئه‌و تۆمه‌ته‌ی هه‌ڵبه‌ستووه به مه‌رامی تایبه‌تی و بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌و كاره‌ی كردووه.
سه‌رۆكی هه‌رێم: یه‌كێتی له‌پشت رووداوه‌كانه‌وه نه‌بووه
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌نه‌مسا رایگه‌یاند: "هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه یه‌كێتی وه‌كو حزب له پشت سوتاندنی بازاڕ‌ە‌كانـی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بووبێت".
"ره‌نگه كه‌سانێك هه‌بن كه پێشتر ئه‌ندامی ئه‌و حزبه بووبن، به‌ڵام وه‌كو هێزێكی سیاسی، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ره‌سمی نییه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له پشت ئه‌و رووداوانه‌وه بووبێت"، سه‌رۆكی هه‌رێم وای وت.
وته‌بێژی یه‌كێتی: ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ناوی یه‌كێتی تێدا نه‌بوو
ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ئاگره‌كانی هه‌ولێر و كه‌ركوك و دهۆك بڵاوكرایه‌وه به هیچ جۆرێك ناوی یه‌كێتی تێدا نه‌بوو، به‌ڵام نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن باسی یه‌كێتی كرد.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕ‌استه‌ی یه‌كێتی كراون رایگه‌یاند:"ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق خرایه‌ڕ‌وو كه باسی تاوانباره‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌كانی كرد، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی دژه‌تیرۆر و یه‌كه‌ی ٧٠ ـی نه‌هێنا".
"دواتر كه له‌لایه‌ن نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه باس له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان كرا، له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌چوو نه‌ك ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه، یه‌كێتی ئه‌م حیكایه‌تانه زۆر به توندی ره‌تده‌كاته‌وه، كه‌سیش ناتوانێت ده‌سته چه‌وره‌كه‌ی به‌یه‌كێتی بسڕ‌ێت"، وته‌بێژی یه‌كێتی واده‌ڵێت.
هێزه‌كانی 70: وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ناوی هیچ لایه‌نێكی نه‌هێنا
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ـش روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن:"جێگای نیگه‌رانی و سه‌رسوڕ‌مانمانه كه ته‌نها نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌رامی تایبه‌ت و وه‌ك تۆمه‌ت ئاماژه به‌ناوی هێزه‌كانمان و سنووری سلێمانی كرد".
له‌روونكردنه‌وه‌كه‌ی هێزه‌كانی 70 دا هاتووه:"بۆ رایگشتی روونده‌كه‌ینه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك، دوور و نزیك هێزه‌كانمان و هێزه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییان به‌و رووداوانه‌وه نییه كه له هه‌ولێری خۆشه‌ویست، دهۆكی ده‌لال و كه‌ركوكی قودسی كوردستان روویانداوه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:"جێگه‌ی نیگه‌رانی و سه‌رسووڕ‌مانه كه ته‌نیا نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی به‌غدا به مه‌رامی تایبه‌ت و وه‌ك تۆمه‌ت ئاماژه به ناوی هێزه‌كانمان و سنووری سلێمانی ده‌كات، هه‌روه‌ها وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق به‌ڕ‌وونی ئاماژه‌ی به زانیارییه‌كاندا به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ هێزێك بهێنێت".
له ماوه‌كانی رابردوودا چه‌ندین رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له هه‌ولێر و كه‌ركوك و دهۆك روویاندا، هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئیدانه‌ی ئه‌و كارانه‌ی كرد و ئاماده‌ی بۆ هاوكاریكردن ده‌ربڕ‌ی، له‌وكاته‌شدا پارێزگاری هه‌ولێر و به‌رپرسانی شاری هه‌ولێر هۆكاری ئاگره‌كانیان بۆ شۆرتی كاره‌با و له‌حیم و چه‌ند هۆكارێكی ته‌كنیكی ده‌گه‌ڕ‌انده‌وه، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌و رووداوانه بڵاوكرایه‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی یه‌كێتی تێدا نه‌بوو، به‌ڵام نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ناوی یه‌كێتی هێنا، دواتریش سه‌رۆكی هه‌رێم و وته‌بێژی یه‌كێتیش ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، "ئه‌و رووداوانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كێتی له‌پشته‌وه‌نیه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP