نرخی نەوت بەرزبونەوەی تۆمار کرد

ئابوری
11:35 - 2024-07-04


نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکەیان بەراورد بە رۆژی پێشتر بەرزبونەوەی تۆمار کردوە.
ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 86 دۆلار 90 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ 21 سەنت بەرزبوەتەوە
جیا لە نەوتی برێنت، تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکەی بە 83 دۆلار 38 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی 18 سەنت بەرزبوەتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP