بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە 12 ملیۆن هێکتار زەوی عێراق لە وەبەرهێنان کەوتوون

عێراق
19:21 - 2024-07-04

رێکخراوی خۆراکی جیهانی  بڵاویکردەوە، بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە 12 ملیۆن هێکتار زەوی کشتوکاڵی عێراق بەجێهێڵراون و کەڵکی کشتوکاڵیان نەماوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە سەرەڕای کێشەی جەنگ و ناکۆکییە سیاسییەکانی عێراق، کێشەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کاریگەریی خراپی کردووەتەسەر کەرتی کشتوکاڵ و زۆربوونی رێژەی بەبیابانبوون، ئەوەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر وەبەرهێنانی کشتوکاڵ کردووەو رێژەیەکی زۆر لە جوتیارەکان بێکارن و ئەمەش ئاسایشی خۆراک دەخاتە مەترسییەوە.

رێکخراوی فاویش رایگەیاندووە، لە بەدواداچونێکی رێکخراوەکەیاندا بۆیان دەرکەوتووە هەزار و 448 جووتیار لەسەرانسەری پارێزگاکانی عێراق پێویستیان بەهاوکاریی هەیە، بۆ ئەوەی بتوانن ژێرخانی کارەکانیان دروستبکەنەوە و بچەوە سەر کارەکانی خۆیان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP