كه‌شناسیی هه‌رێم: پله‌ی گه‌رما 2 – 4 پله‌ داده‌به‌زێت

کوردستان
14:49 - 2024-07-06


به‌شی پێشبینیی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسیی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌رێم‌ رایگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ‌ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، سبه‌ینێ‌ش ئه‌گه‌ری‌ بوونی تۆزێكی سووك هه‌یه‌و پله‌ی‌ گه‌رماش 2-4 پله‌ نزمده‌بێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێم ده‌ڵێت:" "ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6ی‌ ته‌مموزی‌ 2024 ئاسمان ساماڵ ده‌بێت".

كه‌شناسی‌ ده‌شڵێت: "پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێت به‌ به‌راورد له‌ تۆماركراوی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی‌ با باكووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 8-10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "سبه‌ینێ‌ یه‌كشه‌ممه‌ 7- 6- 2024 ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، ئه‌گه‌ری درووستبونی تۆزێكی سووك هه‌یه‌ له‌ناوچه‌كانی باشووری هه‌رێم".

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ "پله‌كانی‌ گه‌رما نزم ده‌بێت به‌ ( 2 – 4 ) پله‌ی سیلیزی به‌راورد له‌ تۆماركراوی ئه‌مڕۆ. خێرایی با 10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 8-10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".

راشیگه‌یاند كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی‌ به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت:

هه‌ولێر: 40

سلێمانی: 40

دهۆك: 39

كه‌ركوك: 42

هه‌ڵه‌بجه‌: 41

زاخۆ: 40

سۆران: 40

حاجی ئۆمه‌ران: 30

گه‌رمیان: 44

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP