رۆژنامەکان
و سەرچاوە هەواڵییەکانى ئەوروپا، لە نوێترین ژمارەیاندا هەواڵێکیان سەبارەت بە
کیڤن دى بڕۆینى بەلژیکى بڵاوکردۆتەوە و دەڵێن: یانەکانى خولى رۆشنى سعوودى بە
هاوکارى سندوقى وەبەرهەمهێنانى وڵاتەکەیان، جموجۆڵەکانیان بە بەمەبستى
بەدەستهێنانى واژۆى یاریزانە بەلژیکەیکە دەستپێکردوە و هەروەها رێککەوتنى زارەکیش
لە نێوان دى برۆین و بەرپرسانى یانەى ئیتیحاد ئەنجامدراوە.
وە
چەند راپۆرتێکى رۆژنامەوانیش ئەوەیان ئاشکراکردوە: لەم هەفتەیەدا پەیوەندیکردنى دى
برۆینى تەمەن 33 ساڵان بە یانەى ئیتیحادى سعودیەوە کۆتایی دێت و وادەیەک بۆ
ناساندنى رەمسى یاریزانەکە دیاریی دەکرێت، بەڵام تا ئێستا نرخى بۆندەکە
ئاشکرانەکراوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP