له‌تیف نێروه‌یی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی ی.ن.ک رایدەگەیەنێت:"یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە و بۆردی راگەیاندنیش ئامادەکاری بۆ هەڵمەت و بانگەشەی هەڵبژاردن کردووە"
لەتیف نێروەیی لە میانی سەردانیدا بۆ ناوەندی راگەیاندنی هەولێر دەستخۆشی لە ستافی ناوەندەکە کرد کە ماندونەناسانە کاردەکەن و رۆڵی ئەوانی لە بانگەشەی هەڵبژاردن بەرزنرخاند
لەتیف نێروەیی دەڵێت: "به‌شێك له‌و پلانه‌ی داده‌رێژرێت له‌لایه‌ن ئۆرگانەکانی یەکێتییەوە، ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی میدیاکەی و میدیاش په‌یامی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت".
"وتیشی: به‌راوردی ئێمه بۆ میدیاكارانی ی.ن.ك له‌گه‌ڵ میدیاكارانی هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی دیكه و ئه‌و میدیایانه‌شی خۆیان به ئۆپۆزسیۆن یان ئه‌وانه‌ی خۆیان به سه‌ربه‌خۆ ده‌بینن ئه‌وه‌یه، له رووی ئیمتیازاتی ماددییه‌وه ئه‌وانه‌ی ئێمه كه‌مترین ئیمتیازییان هه‌یه، به‌ڵام له رووی دڵسۆزییه‌وه هه‌ڤاڵانی ئێمه ئه‌وپه‌ڕی دڵسۆزی ده‌نوێنن له ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان.
بەگوێرەی پێنجەم مەرسومی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیارە 20-10-2024ی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکرێت و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لە هەر چواربازنەی هەڵبژاردن لە هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک ئامادەکاریی تەواوی کردووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP