ئهندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگهیاند،
بڕیارەکەی بانکی ناوەندی عێراق بۆ سنوردارکردنی فرۆشتنی دۆلار بەهاوڵاتییان لەفڕۆکەخانە
ئامانجی بەرەنگاربونەوەی قاچاخی دراو و کەمکردنەوەی گەندەڵییە.
جەمال كۆچهر ئهندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی
عێراق رایگهیاند، بڕیارەکەی بانكی ناوهندی عێراق ڕێگریدەکات لەگەندەڵکاران لە قۆرخکاری
شوێنەکانی دیكهی فرۆشتن، بۆ قاچاخبردنی دراو و كوتكردنەوەی فرۆشتنی دۆلار لە
فڕۆكەخانەكان، گهرهنتی گەیاندنی ئەو دۆلارانە دەكات بەگەشتیارانی راستەقینە".
وتیشی: ئەو بڕیارە کاریگەری نەرێنی لەسەر
هاوڵاتیان نابێت، بەڵکو گەمارۆدانی قاچاغچی و گەندەڵکارانهو بۆمان دەرکەوتووە
بەهۆی گەندەڵییەوە ملیۆنان دۆلار دەدزرێت، بڕیارە نوێیەکەش قەیرانێک بۆ دز و
گەندەڵکاران دروستدەکات.
ماوەی چەند رۆژێکە بەهۆی رێوشوێنە نوێکانی بانکی
ناوەندی بۆ فرۆشتنی دۆلار، نرخی دۆلار بەرزبوەتەوە و نرخی ١٠٠ دۆلار لە ١٥٠ هەزار
دینار نزیکبوەتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP