چوار پەرلەمانتار لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لەسەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن راکان جبوری لەپۆستی پارێزگاری کەرکوک دووربخرێتەوە .
هەریەکە لە دیلان غەفور و گەیلان قادر و سەباح شێخ حەبیب و دورەید جەمیل ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، نوسراوێکیان ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووەو تێیدا هاتووە، راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت تەمەنی یاسایی ئەرکەکەی تێپەڕاندووەو پێویستە خانەنشین بکرێت بەپێی یاسای خزمەتی شارستانی.
لەنوسراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە: لە بەندی یەکەمی ماددەی یاسای هەموارکراوی یەکەمی یاسای خانەنشینی ژمارە 26ـی ساڵی 2019 هاتوە، تەمەنی 60 ساڵی تەمەنی یاسایی خانەنشینییەو لەدەقی ئەو یاسایەش باس لەخانەنشینکردنی پارێزگارو جێگرەکەی کراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو: داوا لەمحەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن، رێکاری یاسایی بۆ ئەو مەبەستە بگرنەبەر.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP