رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند كه هێشتا ڤایرۆسی كۆڤید- 19 هه‌فتانه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان نزیكه‌ی هەزارو 700كه‌س ده‌كوژێت.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) هۆشداری دەدات له مه‌ترسی پاشه‌كشێی خۆپاراستن له‌رێگه‌ی ڤاكسینه‌كانه‌وه و ڕایدەگەیەنێت "سه‌رباری به‌رده‌وامی تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان، ئامارەكان ده‌ریده‌خه‌ن خۆپاراستن له‌رێگه‌ی ڤاكسینه‌كانه‌وه له‌ناو كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ئه‌وانه‌دا كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو 60 ساڵه‌وه‌یه، كه‌میكردووه، ئه‌مانه‌ش دوو توێژن كه زیاتر ئه‌گه‌ری توشبوونیان هه‌یه".
رێكخراوەکە پێشنیازی ئهوهشدهكات ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زیاتر مه‌ترسی توشبوونیان هه‌یه، 12 مانگ دوای كۆتا ڤاكیسن كه وه‌ریانگرتووه، ڤاكسینێكی تر وه‌ربگرن.
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی و بڵاوبوونه‌وه‌ی، كۆڤید-19 ئابووریی وڵاتانی جیهانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و سیسته‌می ته‌ندروستی ئیفلیجكردو بەپێی ئامارێکی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییش بێت، زیاتر له 7 ملیۆن كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP