له‌ دهۆك یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

تەندروستی
12:26 - 2025-05-10


یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە لەهەرێمی کوردستان تۆمارکرا، کە لەڕەگەزی مێیە و لەپارێزگای دهۆکە.

لەڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی دهۆک هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند:"توشبوویەکی تای خوێنبەربوون لەپارێزگای دهۆک بەهۆی کاریگەری نەخۆشییەکەوە گیانی لەدەستدا، کە ماوەی سێ رۆژە نەخۆشەکە لەنەخۆشخانەی ئازادی ماوەتەوە و پاش گەڕانەوەی پشکنینەکانی لەبەغدا نەخۆشییەکەی پشتڕاستکراوەتەوە، کە توشبووی پەتاکەیە".

بەپێی راگەیەنراوەکە، "ئەو کەسەی بە ڤایرۆسەکە گیانی لەدەستداوە ژنێکی تەمەن 45 ساڵانە و خەڵکی شیلادزێی سەر بە شارۆچکەی ئامێدییە، لەئێستاشدا هیچ حاڵەتێکی هاوشێوە لەپارێزگای دهۆک نەماوە".

ئەمەش لەکاتێکدایە بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، رۆژی 2ی5ی2025، یەکەم حاڵەتی توشبوون بە تایخوێنبەربوون لەهەرێم تۆمارکرا، کە لە کۆیە بووە و لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP