کۆمسیۆن: لەماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە 32 هەزار کارتی دەنگدان لە عیراق دابەشکراوە

عێراق
23:04 - 2024-07-12

لەماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە 32 هەزار کارتی دەنگدان لەعیراق دابەشکراوەو پارێزگای سلێمانیش یەکەمی سەر ئاستی عیراق و هەرێمە.

بەپێی راگەیەندراوی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لەماوەی هەفتەیەکداو لەرۆژی 4ـی 7ـی 2024 تا 11ـی 7ـی 2024، لەسەرجەم پارێزگاکانی عیراق 32 هەزار و 280 کارتی دەنگدان دابەشکراون لەو ژمارەیەش زۆرترین کارت لەسلێمانی دابەشکراوە کە 8298 کارتەو پارێزگای کەرکوکیش کەمترین کارتی تێدا دابەشکراوە کە 85 کارتی دەنگدانە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی کۆمسیۆن، لەپارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک، لەماوەی هەفتەیەکدا 22 هەزار و 4 کارتی دەنگدان دابەشکراون، بەجۆرێک پارێزگای سلێمانی زۆرترین کارتی دەنگدانی تێدا دابەشکراوە کە 8298 کارتەو بەو شێوەیەش یەکەمی پارێزگاکانی عیراق و هەرێمە.

هەروەها پارێزگای هەولێر لەماوەی ئەو هەفتەیەدا 7924 کارتی تێدا دابەشکراوەو پارێزگای دهۆکیش 5782 کارتی تێدا دابەشکراوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP