قۆناغی دووەمی کامێرای (پۆینت توو پۆینت) لەسلێمانی جێبەجێدەکرێت

کوردستان
12:18 - 2024-07-13

قۆناغی دووەمی کامێرای (پۆینت توو پۆینت) لەسلێمانی جێبەجێدەکرێت و لەتەواوی رێگە سەرەکییەکان کامێرای تۆمارکردنی سەرپێچی دادەنرێن.
لەئێستادا دەستکراوە بەجێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی پرۆژەکە لەسەر رێگەی سلێمانی – چەمچەماڵ و کامێرای (پۆینت توو پۆینت) دادەنرێت، لەئێستاشدا کۆمپانیای جێبەجێکراو سەرقاڵی راکێشانی هێڵی ئینتەرنێت-ن بۆ کامێراکان .
لەقۆناغی سێیەمی پرۆژەکەدا کامێراکانی (پۆینت توو پۆینت) لەسەر رێگەی سلێمانی- هەڵەبجە، جێگیردەکرێن.
لەسەر رێگەی سلێمانی- دوکان 24 کامێرا جێگیر کراوە، 12 کامێرایان بۆ رۆشتن و 12 کامێراش بۆ هاتنە بۆ نێو شاری سلێمانی، لەسەر رێگەی سلێمانی- چەمچەماڵیش 24 کامێرا دادەنرێت.
جگەلەوەش لەسنوری پارێزگای سلێمانی 21 کامێرای جێگری ڕادار جێگیرکراون، تەنیا چوار لەو کامێرایانە کارناکەن.
لەماوەی رابردووداو لەکاتی قەیرانی دارایی و دواکەوتنی موچە، بۆ ماوەی چەند مانگێک کامێراکان ناوبەناو کوژێنراونەتەوە، بەڵام دواتر بە جێگیری خراونەتەوە کار.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP