وەرزی وەرگرتنی دانەویڵە لە کەرکوک کۆتایی هات

کوردستان
16:54 - 2024-07-14

لەمساڵدا نزیکەی600 هەزار تۆن دانەوێڵە لەتەواوی سایلۆکانی كەركوك وەرگیراوە و ئەمڕۆش وەرگرتن ئەو بەرهەمە کۆتایی هات

بەشێک لەجوتیارانیش بەهۆی پربوونی کۆگا و سایلۆکان و قەرەباڵغی نەیانتوانی دانەویڵەکانیان رادەستی سایلۆکان بکەن و بەناچاری لەبازاڕی رەشدا بەنرخێكی كەمتر دانەویڵەکانیان فرۆشت

ئەمە لەكاتێكدایە ساڵی پار سایلۆکانی كەركوك بڕێكی كەمتر و نزیکەی 450 هەزار تۆن دانەوێڵەیان وەرگرتبوو

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP