کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە–چەمچەماڵ بەردەوامە

کوردستان
15:10 - 2024-10-11

کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە–چەمچەماڵ بەردەوامە و ئێستا دیزاینی پڕۆژەکە تەواو بووە.

قایمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، کـــارکردن لە پڕۆژەکەدا بەردەوامە و کارەکان باش بەڕێوەدەچن و بۆرییەكانی گەیشتوون و دیزاینەكەی تەواو بووە و ئێستاش كار لە خەزانەكانی دەكرێت.

روونیشیکردووەتەوە، گوژمەی پڕۆژەكە 114 ملیار دینارە و بە تەواوبوونی پڕۆژەكە چەمچەماڵ و دەوروبەری لە كێشەی كەمئاوی رزگاریان دەبێت ماوەی تەواوکردنیشی 720 رۆژە.

پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە–چەمچەماڵ، توانای به‌رهه‌مهێنانی 3 هەزار و 400 مەتر سێجا ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ یه‌ك سەعاتدا هه‌یه‌ و زیاتر له‌ 480 هه‌زار كه‌سیش لێی سوودمه‌ند ده‌بن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP