کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەنگدانی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نییە و تاقیکردنەوەی ئەو جۆرە دەنگدانەش نییە.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنیش رایگەیاند، پێشوەخت دەنگی تایبەت نەدراوە و تاقیکردنەوەی دەنگدانیش بۆ ئەو جۆرە دەنگدانە لەلایەن کۆمسیۆنەوە نییە.
وتیشی، ئامێر و پێداویستییەکانی دەنگدانی کۆمیسیۆن لە کۆگاکانیدایە و پارێزراون و بەکارناهێندرێن.
لەبارەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی دوێنێ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە کە گوایــــە بەشێک لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەنگیانــداوە، جومانە غەلای وتی، سکاڵایەک پێشکەش بە کۆمسیۆن کراوە و لیژنەی یاسایی وردبینیی تێـــدا دەکات، دواتر راسپاردەی خۆیان بەرزدەکەنەوە بۆ ئەنجوومەنی کۆمسیاران بۆ ئەوەی بڕیاری لەبارەوە بدرێت.
وتیشی، ئەو قسانەی بەناوی منەوە بڵاوکراونەتەوە، بێ بنەمان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP