ئاسایشی نیشتمانی کەسێک بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لە کەرکوک دەستگیر دەکات

کوردستان
21:21 - 2024-10-11

بەهۆی بەرتیل وەرگرتن لە کەسوکاری ئەوانەی بە تۆمەتی قاچاخچێتی نەوت لە کەرکوک دەستگیرکراون، کەسێک دەستگیر کرا.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان، مەفرەزەکانمان لە کەرکوک توانیان کەسێک دەستگیربکەن کە تێوەگلاوە لە قۆستنەوەی دۆخی خێزانی ئەو کەسانەی بەهۆی کەیسی بە قاچاخبردنی نەوتی کۆمپانیای نەوتی باکور دەستگیرکرابوون و داوای بەرتیلی لێکردوون.  

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت تۆمەتبارەکە بەو خێزانانەی وتووە، دەتوانم دۆسیەی دەستگیرکراوەکان لە بەرامبەر بڕە پارەیەکدا چارەسەر بکەم.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتی دەستگیرکردنیدا، دەست بەسەر پێنج مۆبایلدا گیراوە کە بۆ ئەو کارە بەکاری هێناون.

هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، تۆمەتبار رەوانەی دادگا کراوە و رووبەڕووی رێوشوێنی یاسایی توند دەبێتەوە.

کەیسی ئەو خێزانانەی بەرتیلیان لێوەرگیراوە، پەیوەندی بە دۆسییەی وێستگەی سارلووی قەزای دووبزەوە هەیە، کە رۆژانە 100 هەزار بەرمیلیان بە قاچاخ بۆ کۆمپانیای کار دەنارد. 


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP