یەکێتی پێنجەمین کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردن لە دەڤەری ڕاپەڕین ئەنجامدەدات

کوردستان
21:36 - 2024-10-11

کاروان گەزنەیی وتەبێژی رەسمی لیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: یەکێتیی پێنجەمین کەرنەڤاڵی فراوانی خۆی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ ساڵی (٢٠٢٤) لە دەڤەری ڕاپەڕین رێکدەخات.

وتیشی: لەو کەرنەڤاڵەدا، (سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی)، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وتارێک پێشکەش بە دانیشتوانی، بیتوێن و پشدەر و یەکێتییەکان و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات.

تا ئێستا یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی و کۆیە و هەڵەبجە و گەرمیان، کەرنەڤاڵی جەماوەری سازکردووە و سەرۆک بافڵیش لە گشت کەرنەڤاڵەکاندا وتارو پەیامی ئاڕاستەی لایەنەکان کردووەو جەماوەرێکی بێشووماریش لە کەرنەڤاڵەکاندا ئامادەبوون. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP