لەتیف نێروەیی: یەکێتی لە بادینان کۆتایی بە نادادی دەهێنێت

کوردستان
21:43 - 2024-10-11

سەرکەوتنی یەکێتی لەدەڤەری بادینان هۆکارێک دەبێت بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ  ناوچەکە لەو بارەیەوە لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن دەڵێت: دروشمی لایەنێک ئارامییە لەکاتێکدا لەم دەڤەرە هیچ ئارامییەک نییە و دەنگدان بەیەکێتی دەتوانێت کۆتایی بە نادادی و نایەکسانی و نەبونی ئازادی بهێنێت

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی (ی.ن.ک) رایگەیاند: ئومێد دەکەین یەکێتی بتوانێت لەدەڤەری بادینان دەنگێکی زۆر بەدەست بهێنێت و بچێتە پاڵ سەرکەوتنەکانی دیکەی یەکێتی لە هەرێمی کوردستان، هەتا بتوانین کۆتایی بە نادادی و نایەکسانی و نەبونی ئازادی بهێنین و لەم دەڤەرەش هەموو کەس ئازاد بێت.

راشیدەگەیەنێت لایەنێکی سیاسی هەموو کات باسی ئارامی دەکات لەکاتێکدا خەڵکی ئامێدی لەنێوان دوو چیادان، هیچ کام لەو چیایانە بەدەست هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە نییە، کۆمەڵێک هێزی دیکە لێرەن خەڵکی هەرێمی کوردستان نین، بەردەوام دەنگی فرۆکە و بۆردومان هەیە و ژیانی خەڵکی ئەم دەڤەرەی سەخت کردوەو لەرووی گیانییەوە لەمەترسیدان.

جەختیشی کردەوە خەڵکی دەڤەری بادینان شایەنی ژیانێکی باشترن و بەدەنگدانیان بە لیستی 129 ی یەکێتی ژیانێکی پڕ ئازادی و دادپەروەرییان بۆ دێتە ئاراوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP