دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەرکەوتەی یەکێتییە و سازەشی لەسەرناکەین

کوردستان
12:43 - 2024-07-15

دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ی.ن.ک سه‌باره‌ت به ‌پۆستی پارێزگاری کەرکوک لەلێدوانێکیدا، رایگەیاند، هەر حزبێک یان لیستێک لەهەر پارێزگایەکی عێراق، هێزی یەکەمی هەڵبژاردنی کۆتایی ساڵی ڕابردوو بوبێت، ئەوا پۆستی پارێزگاری ئەو پارێزگایە بۆ ئەو بوە، هەربۆیە ناکرێت کەرکوکیش لەپارێزگاکانی دیکە جیابکرێتەوە.
 وتیشی: پۆستی پارێزگاری کەرکوک بە بەرکەوتەی خۆمان دەزانین، ئەوەشی جەختی لەسەردەکەینەوە ئەوەیە کە دەبێت کوردێکی باش پارێزگاری کەرکوک بێت و یەکێتیش دەستنیشانی بکات".
لەکانونی یەکەمی ڕابردودا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەکەرکوک‌و 14 پارێزگای دیکەی عێراق ئەنجامدرا، بەڵام تائێستا پارێزگاری کەرکوک هەڵنەبژێردراوەو حکومەتی خۆجێیی کەرکوکیش پێکنەهێندراوە. رۆژی پێنجشەممەی رابردووش بە هەوڵی سەرۆک وەزیران، توانرا یەکەمین دانیشتنی ئەنجومەنەکە بەرێوەبچێت و لەو وادەیەشەوە ماوەی ٣٠ رۆژ بۆ لایەنە سیاسییەکان دیاریکراوە، تاوەکو ئیدارەی ئەنجومەن و پارێزگاکە پێکبهێنن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP