راوێژکارى ئاسایشی نیشتمانى عیراق بەسەرۆکایەتى وەفدێکى باڵای ئەمنى گەیشتە سلێمانى

کوردستان
12:51 - 2024-07-15

وەفدێکى باڵای ئەمنیی عێراق بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی گەیشتە سلێمانی و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنیی پارێزگاکە کۆببێتەوە.
سەردانی وەفدەکەی عێراق دوای ڕەتکردنەوەی لەشکرکێشییەکانی تورکیا دێت بۆ سەر عێراق، هاوکات بۆ وەرگرتنی هەڵوێستێکی یەکگرتوو بوو لەلایەن حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو هێرشانە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی قاسم ئەعرەجی بڵاویکردۆتەوە: بەپێی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە سەرۆکایەتی وەفدێکى باڵای ئەمنی سەردانی سلێمانی کردووە.
پێشتر هەر بەپێی ڕێنماییەکانی سەرۆکوەزیران، ڕۆژی 11ـی تەممووز، وەفدى ئەمنیی عێراق بەسەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی سەردانی شاری هەولێری کردبوو.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP