له‌ هه‌رێم سێشه‌ممه‌و له‌ عێراق چوارشه‌ممه‌ كرا به‌ پشووی ره‌سمی

عێراق
17:06 - 2024-07-15



هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم، بە بۆنەی ساڵیادی موحەڕەم ورۆژی عاشورا، رۆژانی شێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌16 -17ی ته‌موزی2024 ) كرا به‌ پشووی ره‌سمی. 

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌ كه‌:"ڕۆژی چوارشەممە 17ی ته‌موزی 2024 ، كه‌ هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی موحەڕەم، شەهیدبونی ئیمام حسێن لە ڕۆژی عاشورادا، لە سەرجەم وەزارەتەکان و دامودەزگا حکومییەکان پشووی ره‌سمییه‌ ".

روونشیكردووه‌ته‌وه‌:" بڕیارەکە لەسەر بنەمای بڕگەکانی ماددەی (1/یەکەم/ج) لە یاسای پشووە فەرمییەکان (12ی ساڵی 2024) دراوه‌".

  بەشی کاروباری ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەکانش لە ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاندووه‌: "ئەو ڕێنماییە لەکاتی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووه‌ لە 29هه‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بەڕێوەچو".
 
هاوكات فه‌رمانگه‌ی میدیاو زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌:"سبەینێ سێشەممە بەبۆنەی ڕۆژی عاشوراوە، لە هەرێمی کوردستان پشووی ره‌سمی دەبێت"

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP