ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەستبەکاربوونی محەمەد حەسان دیلۆماتكاری عه‌ره‌بی به‌ره‌چه‌ڵه‌ك عومانی، وەک نوێنەری تایبەتی نوێی نەتەوەیەکگرتووەکانی لە عێراق ڕاگەیاند، لە شوێنی جینین پلاسخارت کە ماوەیەک لەمه‌وبەر کارەکانی له وڵاته‌كه کۆتاییهات.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه كه :" نەتەوە یەکگرتووەکان (عومانی) محەمەد حەسان ـ ی وەک نوێنەری تایبەتی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و سەرۆکی نوێنەرایەتی یونامی دەستنیشانکردووه"
باسی له‌وه‌شكردووه كه:"محه‌مه‌د حه‌سان زیاتر له 30 ئه‌زمونی كاركردنی له بواری دیبلۆماسی و خۆپارێزیی و بنیاتنانی ئاشتیی و گه‌شه‌پێدان هه‌یه، له‌م دواییانه‌شدا وه‌ك نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی عومان له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كاری كردوه، جگه له‌وه‌ش چه‌ندین پۆستی دیكه‌ی جیاوازی وه‌رگرتوه له‌وانه‌ش له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عومان، بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری دیپلۆماسی له ئه‌نابه، سه‌رۆك ئه‌ركان، سه‌رۆك به‌شی وه‌زیران له عوممان.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه "محه‌مه‌د حه‌سان، چه‌ندین پۆستی باڵای دیكه‌ی هه‌بووه، له‌وانه‌ش پۆستی باڵیۆزی نائاسایی و ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ڵته‌نه‌تی عومان له فیدراسیۆنی ڕوسیا، له‌هه‌مانكاتدا باڵیۆزی غه‌یره نیشته‌جێبو له بیلاڕوسیا، ئۆكرانیا، ئه‌رمینیا و مۆڵدیڤا، هه‌روه‌ها پێشتر پۆستی جێگری هه‌میشه‌یی عومان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له نیویۆركی وه‌رگرتوه و پێش ئه‌وه‌ش جێگری هه‌میشه‌یی نوێنه‌ری سه‌ڵته‌نه‌تی عومان بووه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له جنێڤ".
حه‌سان خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی واشنتن له سیاتڵ له ئه‌مریكا، بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له زانكۆی سانت جۆن له نیویۆرك له ئه‌مریكا و بڕوانامه‌ی دكتۆرای له بواری ئابوری له مۆسكۆ به‌ده‌ستهێناوه زانكۆی ده‌وڵه‌تی ئابوری و ئامار و زانیاری (MESI) له شاری مۆسكۆ له ڕوسیا خوێندوه، زمانه‌كانی ئینگلیزی و نه‌رویجی و ڕوسی ده‌زانێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP