ئێران داوا له‌ عێراق ده‌كات كورده‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان دەستگیربكەن و رادەستیان بكەن

عێراق
20:22 - 2024-07-15



ئێران داوا له‌ عێراق ده‌كات 120 داواكراو كه‌ به‌ (تیرۆرست) ناویان ده‌بات و زۆربه‌یان كوردن، به‌ مه‌به‌ستی دادگاییكردنیان راده‌ستبكات.

به‌پێی ئاژانسی هەواڵی (مێهر)ی ئێرانی، کازم غەریب ئابادی، جێگری کاروباری نێودەوڵەتیی دەسەڵاتی دادی ئێران ڕایگەیاندووه‌: "تا کۆتایی ئەمساڵ دۆسێیەک لە دژی سەرجەم گروپە تیرۆریستییەکان تۆمار دەکه‌ن و داوای ڕادەستکردنەوەیان لە وڵاتانی بیانی پەیوەندیدار دەکه‌ن، هەنگاوی دواترش دادگاییکردنی تیرۆریستان ده‌بێت"

ئابادی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌:" دادگای تایبەت بە دۆسێی گروپه‌كانی تیرۆریستی مونافیق و سەرکردە و ئەندامەکانیان پێکهێنراوه‌، هەروەها لیستی ناوی نزیکەی 120 (تیرۆریست) کە خۆیان وه‌ك کورد ده‌ناسێنن، ڕەوانەی عێراق کراوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP