ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە و تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات

عێراق
14:08 - 2024-07-16

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەكەم كۆبوونەوەی خۆی دوای پشووی وەرزی یاسادانان لە ڕۆژی شەممە رێکدەخات، بەڵام دیاریكردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنەكە لە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەدا نییە.
بەپێی ئەو بەرنامەیەی بڵاوكراوەتەوە، كۆبوونەوەكە سەعات 11ی بەیانی ڕۆژی 20ی ئەم مانگە دەستپێدەكات و چوار بڕگە لەخۆدەگرێت.
لە بڕگەی یەكەمدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای دامەزراوەی شەهیدان دەكرێت.
بڕگەی دووەمیش بریتییە لە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای پەسەندكردنی كۆماری عێراق لەسەر ڕێككەوتنی خزمەتگوزارییە ئاسمانییەكان لەگەڵ حكومەتی ئازربایجان. لە بڕگەی سێیەمدا، تاوتوێی پڕۆژەیاسای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی دەكرێت. بڕگەی چوارەمیش تاوتوێی پێشنیازەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای پاسپۆرت دەكرێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP