کەی خەڵاتى باڵۆن دۆر دەدرێت کێن براوەکان !
ئاکۆ بیبانى
لەگەڵ نزیکبونەوە لە وادەى دیاریکردنى خەڵاتەکانى بالۆن دۆر، کەساڵانە فرانس فتبۆڵى فەرەنسى دەیبەخشێت ، لە
ئێستاوە مشتومڕێکى زۆر دروست بووە لەسەر پاڵێوراوانى نازناوەکە ئەمە جگە لەوەى پی
دەچێت بۆ یەکەمجار لە مێژوودا خاوەنى زۆرترین نازناوى بالۆن دۆر و رکابەرە
سەرسەختەکەى کە مێسى و رۆناڵدۆیە ئامادەییان لە مەراسیمەکانى بالۆن دۆر نەبێت
ئەویش بەهۆى ئەوەى لە ئیستادا مێسى لە ئینتەرمیامى لە ئەمریکا یارى دەکات و رۆناڵدۆش
لە خولى سعودى یارى بۆ یانەى نەسڕدەکات ، 28 ى مانگى 10 گۆڤارى فرانس فتبۆل
سەربەخۆیانە باشترینەکانى جیهان بە پێى پێوەرەکان و دەنگى رۆژنامەنوسان و
کاپتنەکان یەکلاى دەکاتەوە ، کە پێشتر و لە 4 ى مانگى نۆ پاڵێوراوە سەرەکییەکان
ئشاکرادەکات ، پێ دەچێت بالۆن دۆر بە دۆخێکى تایبەتدا تێپەڕبێت بەهۆى ئەوەى
هاوشێوەکانى مێسى و رۆناڵدۆ لە گۆڕەپانەکە تاڕادەیەک دوورکەوتونەتەوە ، ئێستا چەند
ئەستێرەیەکى تۆپى پێ پێ لەلایەن هەوادرانیانەوە وەک باشترین یاریزانى جیهان
دەبینرێن و بە شایستەى بالۆن دۆریان دەزانن .
بالۆن دۆرى ئەمساڵ پێ دەچێت زاڵبونێکى زۆرى ریاڵ مەدریدى پێوە
دیار بێت بەهۆى ئەوەى سێ ئەستێرەى گەورەى ئەو یانەیە رکابەرى سەرسەختى نازناوەکە
دەکەن و پێ ناچێت بالۆن دۆر لە دەرەوەى ئەو سێ ئەستێرەیە بێت کە ئەوانیش ( فینیسۆس
جۆنیۆرى بەرازیلى و جۆد پیلینگهامى ئینگلیزى و کیلیان ئیمپاپێى ) فەرەنسیە .
هەرچەندە هەر ئەستێرەکەى ریاڵ مەدرید لە ئاستى تاکەکەسى ئاستى
سەرنج راکێش و بەرزیان پێشکەشکردوە بەڵام لەسەر ئاستى وڵاتەکانیان نەیۆرۆیان
بردەوە نە کوپا ئەمریکا .
بردنەوەى نازناوى یۆرۆى 2024 لە لایەن ئیسپانییاوە هاوکێشەکانى
گۆڕى ، ئێستا ناوی دیکە هاتۆتە مەیدان ئەوانیش رۆدرى ئیسپانى و ئەندازیار و
ئیرتیکازى مانچێستەر سیتى و منداڵە چکۆلانەکەى لارۆخایە کە ئەویش لامین یامالە ،
هەردوو ئەستێرە ئیسپانیەکە ئاستى نمونەییان پیشکەش کردو هۆکارى بردنەوەى نازناوى
یۆرۆ بوون .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP