کۆتایی خۆش تەنها لە فیلمەکاندا نییە!
ئاکۆ بیبانى
ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی ڕیال
مەدرید ساڵێکی ناوازەی لەگەڵ یانەی مێرێنگێ لە ساڵی 2024 بەسەربرد ! یاریزانە تەمەن
24 ساڵەکە سەرکەوتوو بوو لەوەی ببێتە ئەستێرەی یەکەمی یانەی ڕیاڵ مەدرید، هەروەها لە
پێشەنگی هێڵی هێرشبەری مێرێنگێ بێت، کە هەموو ڕکابەرەکانی تیپەکەی دەترسێنێت.
کۆی گۆڵەکانی ڤینیسیۆس جونیۆر لە ساڵی
2024 گەیشتە 32 گۆڵ، لە کاتێکدا 20 گۆڵی ئاسیست کردوە .
یاریزانە ئەسمەرەکە 9 گۆڵی لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا تۆمارکرد و 3 گۆڵی دروستکردوە ، ڤینیسیۆس جونیۆر
لە جامی سوپەری ئەوروپا گۆڵی تۆمارنەکرد، بەڵام ئاسیستى کرد ، لەکاتێکدا لە پاڵەوانێتی
کیشوەرەکان گۆڵێکی تۆمارکرد و گۆڵێکی دیکەشى دروستکرد .
لەسەر ئاستی لالیگا 19 گۆڵی کردوە 12 ئەسیستیشی هەیە ، هەروەها لە جامی سوپەری ئیسپانیا
3 گۆڵی تۆمارکردوە .
بەدرێسى یانەى ریاڵ مەدریدەوە لە ساڵى
2024 خەڵاتى زە بێستى بردەوە وەک باشترین یاریزانى جیهان و فیفا تاجەکەى لەسەرنا .
ڤینى لەگەڵ یانەى ریاڵ مەدرید لە 2024
دەسکەوتى گەورەى بردەوە ، لە سوپەرى ئیسپانیا بەتەواوى بارساى ڕوخاندو نازناوەکەى
دەستەبەرکردو هاتریکى لەو یارییە کرد ، ئەمە جگە لەوەى پشکى شێرى بەرکەوت لە
بەرزکردنەوەى نازناوى 36 مینى لالیگا .
لە چامپیۆنزلیگ ڤینیسیۆس جونیۆر بەرپرسیارێتى
هێڵى هێرشبەری یانەی ڕیال مەدریدی لەسەر شانی خۆى هەڵگرتبوو، هەروەها ڕۆڵێکی دیار
و بەرچاوی هەبوو لە بەدەستهێنانی نازناوەکە، ڤینیسیۆس لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی
چارەکی کۆتاییدا بەرامبەر مانچستەر سیتی بە ئەنجامی 3-3 یەکسانبوون، دوو گۆڵی تۆمارکرد،
دواتر بەرامبەر بە بایرن یارییەکى مێژوویی کرد، بەمەش ڕیال مەدرید 15هەمین نازناوی
مێژووی خۆی لە پاڵەوانێتی کیشوەری بەدەستهێناو ڤینى رۆڵى گەورەى تێداگێڕا .
ڤینیسیۆس جونیۆر وەک باشترین یاریزانی
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ وەرزی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) دانرا، ڤینیسیۆس بەشداری کرد
لە بردنەوەی تاجی شاهانەی جامی سوپەری ئەوروپا، بە بردنەوەی لە ئەتالانتای ئیتاڵی
بە ئەنجامی 2-0 لە یاریگای نیشتمانی لە پۆڵەندا.
یاریزانە بەڕازیلییەکە پێنجەمین
نازناوی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید لە ماوەی یەک ساڵدا و لە 2024 بەدەستهێنا، ئەویش بە بردنەوەی جامی کیشوەرەکان لە
پاچوکای مەکسیکی.
کۆتایی خۆش تەنها لە فیلمە سینەماییەکان
نییە! قەرەبووکردنەوەی ڤینیسیۆس لە 17ی
کانوونی دووەمدا هات، لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێی جیهان (فیفا).
فیفا لە مەراسیمێکدا لە دەوحەی پایتەختی
قەتەر، خەڵاتی زە بێستى بە ڤینیسیۆسی بەخشی
وەک باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ .
یاریزانە بەڕازیلییەکە بۆ یەکەمجار لە
ژیانی وەرزشیدا خەڵاتەکەی بەدەستهێنا و لوتکەی وەرزە ناوازەکەی بوو بە درێسی مێرێنگێ.
ڤینیسیۆس بووە یەکەم یاریزانی بەڕازیلی
کە خەڵاتەکە بەدەستبهێنێت لەدوای ڕیکاردۆ کاکا لە ساڵی ٢٠٠٧.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP