گرنگترین ڕووداوى وەرزشى لە 2024

وەرزش
13:39 - 2024-12-30

 گرنگترین ڕووداوى وەرزشى لە 2024
ئاکۆ بیبانى
لەدواین ساتەکانى 2024 نزیکدەبینەوە ، لەم ساڵەدا چەندین ڕووداوى گەورەى وەرزشى لە جیهان رویدا ، لەم راپۆرتەدا گرنگترین ڕووداوە وەرزشییەکان دەخەینە ڕوو .


1- وڵاتى قەتەر بۆجارى دووەم لە مێژوویدا توانى نازناوى جامەکە لاى خۆی بهێڵێتەەوە کاتێک میواندارى یارییەکانى جامى ئاسیاى 2024 ى کرد و هەڵبژاردەکە توانى لە یارى کۆتایی لە ئودرن بباتەوە و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک و ببێتە پاڵەوان .

2- لە ئەفریقاش کۆتدیفوار گەشتە نایابەکەى لە جامى کیشوەرەکەى بەسەرکەوتووى کۆتایی پێهێنا کاتێک لە یارى کۆتایی لە نایجیریاى بردەوەو بۆ جارى سێیەم تاجى پادشایەتى لەسەرنرا .

3- لە کیشوەرى ئەوروپا ، هەڵبژاردەى ئیسپانیا بە کۆمەڵێ یاریزانى گەنج و لاوەوە خۆى گەیاندە سەر ستەیجى نازناوەکان و جامى نەتەوەکانى ئەوروپاى بەدەستهێنا ، ئەویش دوای ئەوەى لە فایناڵ لە ئەڵمانیاى بردەوە .


4- ساڵی ٢٠٢٤ پڕ بوو لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکان، بەو پێیەی پێشبڕکێکان هەموو کیشوەرەکانی گرتەوە ، ئەمجارەیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە میوانداری پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکای کرد، ئەرجەنتین سەرکەوتوو بوو لە دەستبەسەرداگرتنی جامەکە بە بردنەوەی ١-٠ لە کۆلۆمبیا بە گۆڵێکی درەنگ لە کاتی زیادکراودا لەلایەن لاوتارۆی یەدەگەوە تۆمارکرا و تانگۆش ژمارەى پێوانەیی تۆمارکردوە بۆ جاری ١٦مین جار بوونە پاڵەوان .

5- هەمیشە مۆری پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکانە و هەمو وەرزشوانانى جیهان کۆدەکاتەوە  ئەویش ئۆڵۆمپیاد بوو  بەو پێیەی بڵێسەی ئۆڵۆمپیاد لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا داگیرسێندرا، کە شاهیدی چەندین ژمارەی پێوانەیی بوو لە پێشبڕکێ جۆراوجۆرەکاندا.


6- ڕیال مەدرید بووە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا کە لە یاریگای وێمبڵی بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی بروسیا دۆرتمۆندی بردەوە، تیپی شاهانە ژمارەی پێوانەیی خۆی زیادکرد و بۆ جاری پازدەهەمین نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا .


7- نادال، دوای ژیانی وەرزشییەکی سەرکەوتوو کە بە ٢٢ پاڵەوانێتی گراند سلام و دوو میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیاد و چوار نازناوی جامی دەیڤس رازێنرایەوە ، بەرەسمى وازهێنانی خۆی ڕاگەیاند و ڕاکێتەکە فڕێ دایە  خوارەوە و بڕیارى دا دوور بکەوێتەوە لە گۆڕەپانی خۆڵ و سەوز بۆ هەتا هەتایی .


8- کلۆپ لە مانگی یەکی ساڵی 2024 جیهانی تۆپی پێی سەرسام کرد و ڕایگەیاند کە لە کۆتایی وەرزدا لیڤەرپوول بەجێدەهێڵێت، ئەمەش ڕوویداو راهێنەرە ئەڵمانییەکە بەتەواوى لە جیهانى تۆپى پێ دوورکەوتەوە .


9- ئەستێرەی فەرەنسی کیلیان مباپێ هەنگاوێکی  گەورەى نا  کە ساڵانێک بوو چاوەڕێی دەکرد، بە گرێبەستکردن لەگەڵ یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لەبەردەم 80 هەزار هاندەر پێشکەشکرا و ئاشکرایکرد کە "خەونەکەی هاتەدی".

10- ڕۆدری ئەستێرەی ئیسپانی لە ٢٨ی تشرینی یەکەمدا خەڵاتی “تۆپی زێڕین”ی بۆ باشترین یاریزانی جیهان بەدەستهێنا، دوای ئەوەی نازناوی خولی ئینگلیزی و جامی ئەوروپای ٢٠٢٤ی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەدەستهێنا، ئەویش بوو بە... سێیەم یاریزانی ئیسپانی کە خەڵاتەکەی بەدەستهێناوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP