گرفتێکی تەکنیکی بۆ ماوەی ١٤ سەعات کێشەی بۆ فرۆکەخانەکانی جیهان دروستکرد

زانست و تەکنەلۆژیا
21:21 - 2024-07-19

حکومەتی ئەڵمانیا ئاشکرایکرد: هۆکاری گرفتە جیهانییە تەکنیکییەکە کە زۆرینەی جیهانی گرتەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەبدەیتێک، کە لەلایەن کۆمپانیای ئاسایشی ئەلیکترۆنی کرۆدسترایکەوە بۆ یەکێک لە بەرنامەکانی مایکرۆسۆفت ئەنجامدراوە.
هاوکات، جیهاد دیوان وته‌بێژی ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی عێراق رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و کێشە ته‌كنیكییه‌ی له‌ سیسته‌می كۆمپیوته‌ری جیهانیدا هه‌بوه‌، هیچ كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق نه‌بوه‌ و گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كان وەک خۆیان به‌رده‌وامن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ردو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و هه‌ولێر له‌ رونكردنه‌وه‌ی جیادا جه‌ختیانكرده‌وه‌، ئه‌و كێشه‌ جیهانیه‌ی كه‌ دروستبووه‌، هیچ كێشه‌ و كاریگه‌ریه‌كی بۆ گه‌شته‌كانیان دروست نه‌كردوه‌ و سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی هاتن و رۆیشتن ئاسایین.
دوای 14 سەعات لە دروستبوونی گرفتێکی تەکنیکی لە کۆمپانیای کراود سترایک و راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لەئەوروپاو ئەمریکاو بەشێک لە ئاسیا، زیانەکانی پشکی کۆمپانیاکە گەیشتووەتە نزیکەی 16 ملیار دۆلار.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP